۱۳۹۴ اسفند ۲, یکشنبه

ئه وڕو ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییە. ئەم ڕۆژە لە تەواوی ئەو کەسانە کە نرخی زمانی دایکییان دەپارێزن پیرۆزبایی دەکە م


لە كاتێكدا یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك دەكەینەوە، كە دەسەڵاتی رەشی ئاخوندی لە بەرەبەری بەڕێوەبردنی شانۆیەكی دیكەی هەڵبژاردندایە، تا لەم رێگەیەوە بتوانێ‌ سیمای رەشی خۆی سپی بكاتەوە. ئەگەرچی هەڵبژاردن یەكێكە لە سیماكانی دیمۆكراسی، بەڵام ئێمە پێمان وایە كە ناسنامەی سیستەمەكە و كۆی پێكهاتە و بنیاتەكانی و هەموو ئەو دام و دەزگایانەی كە ئەو هەڵبژاردنانە بەڕێوەدەبەن، نادیمۆكراتیكن و چاوەڕوانی هیچ داهاتوویەكی گەش و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لەو سیستەمە ناكرێ‌. كۆماری ئیسلامی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا لە هەموو تاقیكردنەوەكان كەوتووە و تەنانەت لە سەردەمی كراوەترین دەسەڵات و دەسەڵاتدارانیدا، ئێمەی كورد شتێكی دیكەی بێجگە لە سەركوت و كوشتو كوشتار و بێ‌ رێزیمان نەدیتووە. بۆیە بە ئەركی خۆمان دەزانین و پێشمان وایە كە هەموو ئێوە مامۆستایانی خۆشەویست و تێكۆشەر، كە زیاد لە هەر كەسێكی دیكەی ناو ئەم كۆمەڵگایە لە زوڵم و زۆرەكانی ئەم سیستەمە بە ئاگان، پێویستە هەوڵبدەین سیما راستەقینەكانی ئەو سیستەمە بۆ هەمووان روون بكەینەوە، تا چیدیكە نەتوانن بە كۆمەڵێك شانۆ سیمای خۆیانی پێ‌ گەش بكەنەوە. دەبا بە هەموومان بە نەچونمان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆ جارێكی دیكەش "نا" بەو سیستەمە بڵێینەوە و بۆ هەموو دنیای دەربخەین كە ئەو سیستەمە رەوایی خەڵكیی نییە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

‏‎خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاشتی) پێشکەش کرا بۆ دایە شەریفە.

‏‎ ‏‎ ١٠/١٢/٢٠١٩ لەشاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچی ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاش...