۱۳۹۲ شهریور ۱۴, پنجشنبه

کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار






وەبیرمە لە مەکتەبا دەیان پرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەند ؟
هەموو تێکرا دەیان نوسی چوار
کەچی من لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار
ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی

... لای من وابوو دوو دانە دوو دەبێت بە یەک
نابێ بە چوار

لای من وابوو ددان و دوو لێو و زبان نابن بە چوار دەبن بە زار
بەتێکرایی دەکەن هاوار

لای من وابوو دوو دەستو دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار
لە لەشێکا وادێنە کار

لای من وابوو گەرەک خانو کۆلان شەقام نابن بە چوار
دەبن بە شار
تێیدا دەژین دەولەمەند و خەلکی هەژار

لای من وابوو کۆلکە و ریشە لق و گەلا نابن بە چوار
دەبن بە دار
هەندێک کوورت و هەندێک درێژ و وەکو چنار

لای من وابوو ئەوین و دڵ جوانی و پاکی نابن بە چوار
دەبن بە یار لە لای دڵدار

ئەو هەمووەی وا دوو بە دووەی دەبن بە یەک نابن بە چوار
یەک جار زۆرن بەڵام لەکوێ دێنە ژمار

تەنیا ئەوەندەیی دەزانم لەشم سەت پارچە بکەن
بم دەنە ژێر گولەو رەکبار بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

‏‎خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاشتی) پێشکەش کرا بۆ دایە شەریفە.

‏‎ ‏‎ ١٠/١٢/٢٠١٩ لەشاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچی ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاش...