۱۳۹۸ فروردین ۱۴, چهارشنبه

پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران


پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران:
بەهانای خەڵكی سێڵاو لێدراوی ئێرانەوە بچن
خەڵكی خۆڕاگری كوردستان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی
نەورۆزی 1398 لەكاتێكدا كۆتایی هات كە بەشێكی بەرین لە باشور‌و رۆژئاوای ئێران بەهۆی بارنێکی زۆر و کەمتەرخەمی دامودەزگاکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتۆتە ژێر ئاو و تا ئێستاش لە ژێر ئاودایەو لانیكەم 57 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 500 كەس برینداربوون. بە سەدان گوند‌و ئاوایی رێگەی هاتوچۆیان لێگیراوە‌و بە هەزاران گوند وێران بوون و زیانی گەورەی مادی بەر خەڵکی ئەو ناوچانە کەوتوە. لەو کارەساتە سروشتییەدا 23 پارێزگای ئێران توشی بارانی بەخوڕ‌و لافاو بوون، شەش پارێزگای ئیلام، كرماشان، لۆرستان، خوزستان، چوارمەحاڵی بەختیاری‌و كۆهكیلۆیە لەبارودۆخێكی خراپدان، هێڵی ئاسنی سەراسەری بۆباكور‌و باشوری ئێران لەكار كەوتوە‌و ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە دۆخێكی نالەباردان .
ئەگەرچی بارانی بەخوڕ‌و لافاو دیاردەیەكی سروشتین‌و ناكرێت بەربە هاتنیان بگیرێت، بەڵام دەكرێت بە رەچاوكردنی سیاسەتی دروست بەئاسانی پێش بە كارەسات بگیرێت، ئەمەش لە ئێراندا بەهۆی نەبوونی سیاسەتی دروست‌و لەئەنجامی مودیریەتی هەڵەی بەرپرسانی رژیم لەحاڵەتی روودانی دیاردەی سروشتی وەك لافاو، بومەلەرزە خەڵك توشی كارەسات‌و زیانی گەورەی گیانی ‌و مادی دەبنەوە.
دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بە گرنگی نەدان بە سیاسەتی درێژماوەی پەرەپێدان، مودیریەتی ناشارەزا‌و كاتیی، خەرجكردنی بودجەی خەیاڵی لە وڵاتانی دیكە بۆ پەرەپێدان بە دەست وپێوەندکانی خۆی و لەئەنجامی سیاسەتی پاوانخوازانەی رژیم‌و بەكارنەهێنانی ئەو بودجە‌و سامانە بۆ ئاوەدانكردنەوە‌و بەهێزكردنی ژێرخانەكان، رێژە‌و پانتایی زیانەكان‌و ئەنجامی جەرگبڕی ئەم رووداوە سروشتییانەی زیاتر كردوە و تەنانەت سیاسەتی هەڵەی کۆماری ئیسلامی وایکردووە لەو هەلومەرجە تەنگانەو کارەساتبارەدا کە بەرۆکی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی گرتۆتەوە کۆمەڵگای جیهانی لە ئاست ئەو کارەساتەدا بێ دەنگ بێ وبە هاواری لێقەوماوان دا نەیەن.
لەلایەكی ترەوە نەبوونی متمانەی خەڵك بە میدیاكانی كۆماری ئیسلامی‌و بەرپرسانی رژیم، هەروەها خۆتێهەڵقورتاندنی سپای پاسداران لە كاروباری مودیریەت‌و بەڕێوەبەریی كە لەم رۆژانەدا زیاتر خۆی نیشانداوە‌و ناكۆكیی نێوان سپا‌و دەوڵەتی رۆحانی كە هەر كامەیان یەكتر بەوە تۆمەتبار دەكەن فریای لێقەوماوان نەكەوتون، هەروەها نەبوونی متمانەی خەڵك بە دامەزاروەكانی وەك هیلالی ئەحمەر‌ و كومیتەی ئیمداد‌و... زۆر گرفتی دیكە بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی زۆرتری قەیران‌و زیان‌و خەساری زیاتری دروستكردوە.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەرەڕای هاودەردی لەگەڵ خەڵكی لێقەوماو وزیان لێکەوتووی لافاوەكانی ئەم دواییەی ئێران بەتایبەت لە پارێزگاكانی لۆرستان‌و ئیلام، داوا لەهەموو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كوردستان‌و هەر تاكێكی كورد دەكات ، وەك هەمیشەو بە هەستی ئینسانی و نەتەوایەتی وەك لەکاتی گەیاندنی یارمەتی بە خەڵكی بومەلەرزە لێدراوی كرماشان حەماسەیان خولقاند، ئەمجاریش یارمەتی خەڵكی لێقەوماو و سێڵاولێدراو بدەن‌و جارێكی دیكەش لەمێژوودا ئەوە تۆمار بكەن كە پێشڕەوی كاری مرۆڤدۆستانەن.
لە هەمان کاتدا داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان‌و رێكخراوە مرۆڤدۆستە جیهانییەكانی دەكەین بەهانای خەڵكی لێقەوماو و زیان لێکەوتووی گیانی و ماڵی لە ئێران بڕۆن‌و سەرەڕای مەحكومكردنی كەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خەڵكی لێقەوماو، یارمەتی خەڵكی ماڵوێرانی ئەو پارێزگانەی ئێران بدەن .
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
14ی خاکەلێوەی1398
3ی ئەپریلی 2019

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

‏‎خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاشتی) پێشکەش کرا بۆ دایە شەریفە.

‏‎ ‏‎ ١٠/١٢/٢٠١٩ لەشاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچی ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاش...