پێشنیوەرۆی رۆژی سێشەممە، 31ی بانەمەڕی 1392ی هەتاوی(21ی مای 2013) هەیئەتێکی حدکا بە سەرپەرستیی مستەفا هیجری، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد کە لەلایەن هه‌یئه‌تێکی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به سه‌رپه‌رستیی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزب حیزب پێشوازیی لێ کرا.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا کاک خالید عه‌زیزی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی و حیزبەکەی لە بەردەوامبوونی دانیشتن و دیالۆگی نیوان دێموکراتەکان بەخێرهاتنی هەیئەتی میوانی کرد.
پاشان کاک مستەفا هیجری سەبارەت بە ناوەرۆک و ئامانجی دانیشتنە هاوبەشەکە، واتە گۆڕینەوەی بیروڕا لە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شووڕاکان لە ئێران باسەکەی کردەوەو روانگەی خۆیانی لە پێوەندی لە گەڵ هەردوو پرسەکەدا خسته ڕوو.
بەڕێز هیجری رایگەیاند کە حیزبه‌که‌ی له روانگه‌ی نیوه‌رۆکی سه‌ره‌ڕۆیانه و دژهدیموکراتیکی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌م هۆیه‌وه که هه‌لبژاردن له‌و ریژیمه دا لە هەر چەشنە پرەنسیپێکی دیموکراتیک و هەڵبژاردنی ئازاد بێبه‌رییه،ئه‌وان، ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن به ته‌نیا هه‌ڵوێستی گونجاو ده‌زانن.
خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش، به ئاماژه به باسه‌کانی نوێترین پلینۆمی حیزب، وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی ده‌ره‌تانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دێموکڕاتیکیان له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا له‌نێو بردوه، هه‌لوێسته‌ی له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره کرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر