۱۳۹۴ آذر ۱۳, جمعه

گۆگڵ ده‌وڵه‌تی كوردی به‌یان كرد..نیویۆرك‌پۆست: كورد كلیلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌



ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- گۆگڵ وه‌ك مه‌زنترین ده‌وڵه‌تی ئه‌لكترۆنیی جیهان ددانی نا به‌ نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌دا و بۆ دنیای خستە ڕوو؛ ڕۆژنامه‌ ئەمەریکاییەکەی نیویۆرك‌پۆستیش كورد به ‌كلیلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناو ده‌بات.
گۆگڵ زه‌نگێكی بۆ جیهان لێ دا كه‌ ئیدی ئه‌مه‌ نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌یه‌، نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ سنووری هه‌رێمی كوردستانی له ‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌خۆ گرتووه‌ و سنووره‌كه‌ی له‌ سێ لاوه‌ كێشاوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ سه‌ر ده‌ریاو گشت ئه‌و شارانه‌یشی داناون كه‌ سنووری كوردستانی گه‌وره‌ن، بە هەموو دنیاییشی نیشان داوە كه‌ ئه‌مه‌ نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردانه‌. له‌گه‌ڵ نیشاندرانی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ له‌ گۆگڵدا ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك‌پۆستی ئه‌مه‌ریكایش زه‌نگێكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین لێ دا و، دەڵێ‌ كورد كلیلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌‌.
نیویۆرك‌پۆست له‌ ڕاپۆرتێكێدا باسی ڕۆڵی كورد دەکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا كه‌ ده‌توانن ببن به‌ كلیلی چارەکرنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین؛ هه‌م گۆگڵ و هه‌میش نیویۆرك‌پۆست ئاماژەیشیان داوە کە كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یی بێده‌وڵه‌تی دنیایە‌؛ گۆگڵ به‌ نەخشەی کوردستانی گەورە به‌ وێنه‌ بۆ جیهانی روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ راستییه‌كه‌یه‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ گه‌وره‌ترینی جیهانه‌ كه‌ تا ئێستا بێده‌وڵه‌ته‌، نیویۆرك‌پۆستیش به‌ وشه‌ باسی ئەو کلیلایەتییەی کورد و کوردستانیانی کردووە كه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین مژده‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه‌.
وێڕای باسكردنی مێژوو و پێگه‌ی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا نیویۆرك‌پۆست باسی له‌ فه‌یله‌سووفی كورد ئه‌حمه‌دی خانی كردووه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ گوتوویه‌تی كه‌ كورد له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ بێده‌وڵه‌ته‌. نیویۆرك‌پۆست ئه‌وه‌یشی نووسیوه‌ كه‌، كه‌ كورد له ‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی تیرۆردایە؛ ئا له‌به‌ر ئه‌و شەڕە و، چەند هۆكارێکی تریش، کوردی به‌ كلیلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناو بردووه‌.
له‌ په‌ره‌گرافێكی دیکەی بابەتەکەیشدا، ڕۆژنامه‌که‌ نووسیویه‌تی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوكار بێ ئه‌وا كورد ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌ت و رۆڵێكی زۆر باشیان بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌بێ، ئه‌مه‌یشی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ گرینگ زانیوه‌ و، به‌ پێویستیشی زانیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ بەهێزترکردنی ڕۆڵی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، بایه‌خێکی زیاتر بدات به‌ كورد.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

‏‎خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاشتی) پێشکەش کرا بۆ دایە شەریفە.

‏‎ ‏‎ ١٠/١٢/٢٠١٩ لەشاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچی ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاش...