۱۳۹۲ اسفند ۲, جمعه

بۆ رۆژی زمانی دایکی!


خویندن و نووسین بە زمانی دایکی وەک مافیکی رەواو بە حەق ،لە سرۆشتی ژیانی هەر کەس پێویستە . لە رەوانگەی زانست و هەر وەها پزیشکی و سایکۆلۆژیدا ،ئەو کەسانە کە زمانی دایکی خۆیان نازانن وە یان بە هەر هۆیەک فێر نەبوونە ،وەک کیشەیەک رۆحی و کۆمەڵایەتی ،خۆیان کەمتر لە کەسانی دیکە دەبینن!
نەتەنها یاسای مافی مرۆڤ ، بەڵکۆ زانستە سایکۆلۆژیی و پزیشکیەکان لە بواری هەست ناسینەوە و هەر وەها نۆرۆلۆژیدا ،مرۆڤی بێ زمان لە کۆمەڵگەی خۆی و دنیای دەورو بەر بە جی ماوە دەبینن.ئەم مرۆڤە قەت ناتوانێت لە گەڵ تەکنۆلۆژیاو پێشکەوتنەکانی ژیاندا خۆی رێک بخات هەتا ئەگەر ئاسمیلە بو بێت و هەویەتی راستەقینەی خۆی لە دەست دابێت ،چۆن لە بواری ژنیتیکی هەر لە ئەو کاتەوە کە منداڵ لە زکی دایکیەتی (ئاوەلەم =جەنین) بناقەی زمان و دارشتی زمانی و پیت و ئاوا و بێژە تارادەیەک لە مێشکی دا خزن دەکرێت و بە تایبەت ئەم بەشە لە پێویستی مرۆڤ'' زمان'' لە پێنج ساڵی یەکمی ژیاندا لە بازنەی بنەماڵەو ژیانی دەور و بەری منداڵدا بە گشتی باندوری خۆی دادەنێت و ئەگەر ئەم کەسە لەم تەمەنە لە زمانی دایکی بێ بەش بکرێت ویان خوازیارو نەخوازیار لە زمانی دایکی دور بکەوێتەوە کیشەی فێر بونی زمانی دووهەم و سێهەم و .....هە تا مابێت وەک چارە سەر نەکراو ،لە سەر ژیانیدا ، دەوری خۆی دەبینێت .لەو کاتانەوە کە مرۆڤ لە گەڵ زمانیکدا ئاشنا دەبێت ئەگەر ئەو زمانە ،دایکی نەبێت ،تەنها رێگای سەرکەوتن و فێر بونی سەبارەت بە زمانی غەیری دایکی ،بەس فێر بوون و زانینی تەواو لە سەر زمانی دایکیە چۆن بە پێچەوانەی ئەم حاڵەتە هەم لە خویندنی سەرەتاییە وە هەتا ...... وەک کیشەیەک ،بۆ فێر بون و پێشکەوتنی زمانی دیکە تەگەرە درۆست دەکات و لە سەر رەوانی شەخس باندوری خۆی دادەنێت .ئەوڕۆ زۆر کەس هەیە وەک تاکێک لە نەتەوەیەک بە هۆی بن دەست بونی وڵاتەکەی ، لە بواری زمانیشەوە توشی قەیرانی وەک قەدەخە بونی زمانی دایکی ،بە سەدان هۆی نا حەق و دور لە هەر چەشنە یاسایەک ئەقڵانی و ئینسانی ،گیرودەی کیشەیەک بەم جۆرە بوونە وەک نەتەوەکانی بن دەستی ئێران !
ئەمە لە حاڵەتیکدایە کە دور لە یاسای مرۆڤی و مافی خویندن بە زمانی دایکی،نزیک بە ٨٥% دانیشتوانی وڵاتی ئێرا ن لە خویندن بە زمانی دایکی مەحروم کراون کە چی دەبێت بە زورو بە بڕیار وەک زمانی رەسمی ،مەجبور بە فێر بون وخویندن و نووسین بە زمانیک بن کە هەم ناتەواوەو هەم توشی قەیرانی نوو نەبونەوە هاتوە
ئەو زمانە کە دایکی نیە،پتر لە ٧٠% بێگانەیە ،رەشتارو ئۆرگانیکی ناتەواوی هەیە ،لە بواری ئەدەبی و ....دەیان ساڵە توشی کیشە بوەو قەت پێشکەوتنی بە خۆیەوە نەبینوەو تەنانەت رو لە نابودی و نەمانە .زمانیکی غەیری دایکی کە لە بواری زانستی ،ئەدەبی ،پەیوەندی و تەناتە و فەناوەرو ئابوریدا پر لە کیشەیە (زمانی رەسمی لە ئێران )
کە سەپێندراو و بە بێ ویستی زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتەیە.
لەێرە دەبێت زۆر نەتەوە بە بێ ویستی خۆیان زمانی غەیری دایکی فێر بن کە تەنها لە وڵاتی ئێراندا ناو نیشانی هەیە و هیچ کات لە ئاستی دەروای سنوری ئێران لە بواری زانستی و پەیوەندیدا نرخی نیە .
ژیانی ئەوڕو وەک پەیوەندی لە گەڵ سیاسەت و یاساو مانەوەی شەخس،کۆمەڵگە، سیستەم و .....پێوست بەوە دەکات کە هەر کەسیک خۆی ببینێتەوەو وەک شۆناسی نەتەوەیی و هەبوون و ناسینی کەسایەت و ....لە بواری سایکۆلۆژیدا وەک ماف ،ئەرک و یاسا پێوستە زمانی دایکی خۆی فیر ببێت و بۆ پەیوەندی لە گەڵ دونیادا،بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتن لە ژیان وەک سرۆشت ،زۆر گرنگە کە تاکی کۆمەڵگا ،خۆی بناسێت .ناسینی هەر کەس بە زمان و فەرهەنگەوە دوو فاکتەری هەر گرنگ و لە یەک نەپچڕاو ، بۆپەیوندی شەخس بە دونیای چواردەوریدا پێویست و ژیانیە. فێر بونی زمانی دایکی وەک ئەرکیکی پیرۆز و لازمەی پێشکەوتن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ هەر کەسێک کە بیهەوێت خۆی بناسێت و سەرکەوێت بە نرخە .چۆن کە کەسی بێ زمان لە هەموو کۆمەڵگایەکدا لە پەراوێز، ژیان دەکات!!
رۆژی زمانی دایکی ٢١-٢(٢ رەشەمە)
''ساروج''





































هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

‏‎خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاشتی) پێشکەش کرا بۆ دایە شەریفە.

‏‎ ‏‎ ١٠/١٢/٢٠١٩ لەشاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچی ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی (دایكی ئاش...